×
الإسراءئایەت 101

تەفسیری موختەسەر

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَـٰمُوسَىٰ مَسْحُورًا ﴿١٠١﴾

بێگومان نۆ نیشانە و موعجیزەی ڕوونمان بەخشییە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، ئەوانیش بریتی بوون لە: گۆچانەکەی دەستی و دەستی درەوشاوەی و ساڵانی گرانی و کەم بوونەوەی بەروبووم، و لافاو، ھاتنی کوللە و ئەسپێ و بۆق و خوێن، جا ئەی پێغەمبەری خوا لە جولەکەکانی بەنی ئیسرائیل بپرسە کاتێک موسا ئەو نیشانە و بەڵگانەی ھێنا بۆ باوباپیرانیان، ئەو کاتە فیرعەون بە موسای وت: ئەی موسا بەڕاستی من گومانم وایە کە تۆ جادووت لێکرابێت، چونکە تۆ شتی نامۆ و سەیر و سەمەرە دەکەیت.