×
الإسراءئایەت 64

تەفسیری موختەسەر

وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَـٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ إِلَّا غُرُورًا ﴿٦٤﴾

ھەر کەسێک لەوان تۆ پێی دەوێریت بە بانگەوازەکەت سوک و ڕیسوایان بکەیت بۆ ئەوەی سەرپێچی من بکەن ئەوا درێغی مەکە و بیکە، وە بەگشت لەشکری سوار و پیادەتەوە، ئەوانەی دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە و گوێڕایەڵیت دەکەن بۆیان بڕۆ و گومڕایان بکە، وە ببە بەھاوبەشیان لە ماڵیاندا بەوەی ھەرچی ڕێگای ناشەرعی و حەرامە بۆیان بڕازێنەوە بۆ ماڵ پەیدا کردن، وە بەشداریان بکە لە مناڵیشیاندا بەوەی زینا و داوێن پیسیان لا جوان و ڕازاوە بکەیت کە مناڵیان بە زینا ببێت، وە بەناوی غەیری خواوە ناو بنرێن، وەک (عبدالعزی و عبد المنات) وە بەڵێنی درۆ و ئومێد و ھیوای ناڕەوایان لابڕازێنەوە، بەو جۆرە بەڵێنیان پێ بدە، وە ھەرچی بەڵێنی شەیتانە ھەموی درۆیە، بۆ ئەوەی لەخشتەیان بەرێت و بیاخەڵەتێنێت.