تەفسیری موختەسەر
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَـٰنُ كَفُورًا ﴿٦٧﴾
- ئەی موشریک و بتپەرستینە - کاتێک تووشی بەڵا و ناخۆشیەک دەبن لەناو دەریادا و ترسی ئەوەتان لێ دەنیشێت کە تێیدا لە ناو ئەچن وئەمرن، ئەوەتان لەبیر نامێنێت کەپێشتر غەیری خواتان پەرستووە، بۆیە دەست دەکەن بە ھاوار کردن و پاڕانەوە لە خوای گەورە (اللە تعالی)، جا کاتێک خوای گەورە ھات بەھاناتانەوە و ڕزگاری کردن لەوەی لێی دەترسان، وە گەیشتنە وشکانی جارێکی تر پشت دەکەنەوە لە یەکخواپەرستی و بە تەنھا ھاوار کردنە زاتی بەرز و بڵندی ئەو، وە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی، بەراستی مرۆڤ سپڵە و نکۆڵکەری نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورەیە.