×
الإسراءئایەت 71

تەفسیری موختەسەر

يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَـٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَـٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿٧١﴾

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو ڕۆژەیان وە بیر بھێنەرەوە کەخوای گەورە بانگی ھەموو کۆمەڵە و دەستەیەک دەکات لەگەڵ ئەو پێشەواو سەرکردەیەی کە لەژیانی دونیادا چاویان لێدەکردن و بە شوێن ئەواندا دەڕۆیشتن، جا لەو ڕۆژەدا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی، ئەوا بەخۆشی و شادیەوە نامەی کردەوەکانیان دەخوێننەوە، وە ھیچ شتێکیش لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکات ئەگەر بە ئەندازەی تاڵی دەزووی ناو دەنکە خورمایەکیش بێت.