تەفسیری موختەسەر
وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ۖ وَإِذًا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَـٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٧٦﴾
- ئەی پێغەمبەر - نزیک بوو بێباوەڕان بە دوژمنایەتیان بۆت ھەراسانت بکەن، بۆ ئەوەی لە شاری مەککە وەدەرتنێن، بەڵام خوای گەورە ڕێگری لێکردن کە دەرت بکەن تا ئەو کاتەی بەفەرمانی پەروەردگارت کۆچت کرد بۆ مەدینە، ئەگەر دەریانبکردیتایە دوای دەرچوونی تۆ تەنھا ماوەیەکی کەم دەمانەوە ھەتا سزا و تۆڵەی بەپەلەیان بۆ دەھات.