تەفسیری موختەسەر
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَـٰهُمْ سَعِيرًا ﴿٩٧﴾
ھەرکەسێک خوای گەورە سەرکەوتووی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنمونی ، ئەوە بۆ ھەق و ڕاستی ڕێنمونی کراوە، وە ھەرکەسێکیش سەرگەردان و گومڕای بکات ئەوا - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەسێک نابینیت پشتیوانیان بێت و ڕێنموماییان بکات بۆ ھەق و ڕاستی، وە زەرەر و زیانیان لێ دوور بخاتەوە، وە سوود و قازانجیان پێ بگەیەنێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە دەمەوڕوویی و کوێری و کەڕی وڵاڵی حەشریان دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، وە جێگا و ڕێگایان ئاگری دۆزەخ دەبێت، ھەرکاتێک گڕ و تینەکەی کەم دەبێتەوە جارێکی تر ھەڵیدەگرسێنینەوە و زیاتری دەکەین بۆیان.