تەفسیری موختەسەر
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّـٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًا ﴿٩٩﴾
ئایا ئەوانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن ئایا نازانن بێگومان خوای گەورە کە ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەمووە گەورەییەوە بەدیھێناوە دەیشتوانێت و دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە جارێکی تر بەدیان بھێنێتەوە، وە خوای گەورە لە دونیادا کاتێکی دیاری کراوی بۆ داناون کە ژیانیان کۆتایی دێت، وە کاتێکیشی بۆ دەست نیشان کردوون کە بێگومان تێیدا زیندوو دەکرێنەوە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی بەڵگە و نیشانەکانی زیندووبوونەوە موشریک و بتپەرستەکان ھەر نکۆڵی و ئینکاری دەکەن لە زیندووبوونەوەی پاش مردنیان.