×
مريمئایەت 60

تەفسیری موختەسەر

إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًٔا ﴿٦٠﴾

جگە ئەوانە نەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە لە گوناھ و تاوانیان، وە باوەڕ دەھێنن بەخوای گەورە و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، ئائەوانەی کە ئەوە سیفەتیانە دەچنە بەھەشتەوە، وە ھیچیش لە پاداشتیان کەم ناکات ئەگەر کەمیش بێت.