تەفسیری موختەسەر
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ۖ لَهُۥ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ﴿٦٤﴾
- ئەی جوبرەئیل - بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بێگومان فریشتەکان بە ویستی خۆیان دانابەزن، بەڵکو بە فەرمانی خوای گەورە دادەبەزن، ئەوەی لە پێشەوە ڕوو دەدات لەکاروباری ڕۆژی دوایی وە ئەوەیشی لەدوای ئێمە ڕوو دەدات لەکاروباری ژیانی دونیا، وە ئەوەیشی لەنێوان دونیا و ڕۆژی دواییدایە ھەر ھەمووی بەدەستی پەروەردگارە، وە بەفەرمانی ئەو نەبێت ھیچ شتێک ڕوو نادات، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت ھیچ شتێکی لەبیر ناچێت.