تەفسیری موختەسەر
سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿١٤٢﴾
خەڵکانێکی گێل ونەفام لە جولەکە وھاوشێوەکانیان لە دوو ڕووەکان، دەڵێن: ئەوە چی شتێک وایکرد لە موسڵمانەکان پشتھەڵکەن لەڕووکردنە قیبلەی (بیت المقدس) کە پێشتر ڕوویان تێدەکرد و قیبلەیان بووە؟ جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لە وەڵامدا پێیان بڵێ: ڕوژھەڵات وڕۆژئاوا وبگرە ھەموو لایەکی جیھان بەتەنھا موڵکی خوای گەورەیە، چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەندەکانی ئاڕاستە دەکات کە ڕوو لەکوێ بکەن، ھەر ئەو زاتە پیرۆزەیش ڕێنمونی ھەرکەسێک دەکات لە بەندەکانی بۆ سەر ڕیگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچی ولاریەکی تێدا نیە.