تەفسیری موختەسەر
كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْرًا ٱلْوَصِيَّةُ لِلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ بِٱلْمَعْرُوفِ ۖ حَقًّا عَلَى ٱلْمُتَّقِينَ ﴿١٨٠﴾
ھەرکاتێک کەسێکتان نیشانەکانی مردن وھۆکارەکانی بەسەرەوە بینرا، ئەگەر ھاتوو ماڵێکی زۆری بەجێھێشت فەرزکراوە لەسەرتان وەصیەت بکات بۆ دایک وباوکی، وە بۆ خزمان وکەسانی نزیکی، بەو شێوەیەی کە شەرع دیاری کردووە، کە دەبێت لە سێیەک زیاتر نەبێت، وە کارێکی لەم شێوەیە ھەقێکی تەواوە بەسەر خواناسان وپارێزکارانەوە، ئەم حوکمە پێش دابەزینی ئایەتەکانی میرات بوو، جا کاتێک ئایەتەکانی میرات دابەزین ئیتر ھەموو ئەو کەسانەی دەست نیشانکرد کە میرات دەبەن، ڕوونیشی کردەوە ھەرکەسێکیان بە ئەندازەی چەند میرات دەبەن.