×
البقرةئایەت 182

تەفسیری موختەسەر

فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿١٨٢﴾

ھەرکەسێک ھەستی کرد کە کەسی وەصیەتکەر لە وەصیەتەکەیدا ناھەقی وستەم دەکات، ئەگەر ھەوڵیدا بە ئامۆژگاری ئەوەی وەصیەتکەرەکە خراپی کردووە چاکی کردەوە، وە لایەنە جیاوازەکانی ئاشتکردەوە، ئەو ھیچ گوناھێکی ناگات، بەڵکو لەسەر ئەو کارەیشی خێری بۆ دەنوسرێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە میھرەبانیشە بۆیان.