×
البقرةئایەت 217

تەفسیری موختەسەر

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ ۖ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ ۖ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفْرٌۢ بِهِۦ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِۦ مِنْهُ أَكْبَرُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَٱلْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ ٱلْقَتْلِ ۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ ٱسْتَطَـٰعُوا۟ ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَـٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٢١٧﴾

ئەی پێغەمبەر خەڵکی پرسیارتان لێ دەکەن لەبارەی حوکمی جەنگ كردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، لە مانگەکانی (ذي القعدة، وذي الحجة، ومحرم، وصفر) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: جەنگ کردن لەم مانگانەدا لای خوا گەورەیە وکارێکی ناشایستەیە ونەخوازراوە، ھەروەک چۆن ئەوەی بتپەرست وھاوەڵ بڕیاردەرەکان پێی ھەڵدەسن لە دروستکردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای خوا، وڕێگری کردنی باوەڕداران لە مزگەوتی حەرام، ودەرکردنی خەڵکەکەی، گەورەترە لای خوا لە جەنگ کردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، وە ئەو بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردانەی ئەوانی تێدایە گەورەترە لە تاوانی کوشتن لای خوا، تا ئێستا وبەردەوامیش ھاوەڵ بڕیاردەران بۆ خوا لەسەر زوڵم وستەمیان بەردەوامن، لەگەڵتان دەجەنگن ئەی باوەڕداران تاوەکو ھەڵتان بگێڕنەوە لە ئاینە ڕاست ودروستەکەتان و بتانگێڕنەوە بۆ ئاینە ناڕەواکەیان ئەگەر بتوانن و بچێتە سەر بۆیان وڕێگایەک بدۆزنەوە بۆی، جا ھەرکەسێک لە ئێوە لە ئاینەکەی ھەڵگەڕێتەوە و پاشان لەسەر بێباوەڕی بمرێت، ئەوا بێگومان ھەرچی کاری چاکەی ھەیە پوچ وبەتاڵ دەبێتەوە، وە سەرەنجامیشی لە دواڕۆژدا چوونە ناو ئاگری دۆزەخە.