تەفسیری موختەسەر
نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَـٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢٢٣﴾
ژنەکانتان جێگای کشتوکاڵی ئێوەن کە مناڵتان بۆ دەھێنە دونیاوە، ھەروەک زەوی چۆن بەروبوم سەوز دەکات ودەھێنێتە دەرەوە، جا کەوابوو لەو شوێنەوە کە جێگای سەوز بوونی بەروبومە بچنە لای ژنەکانتان، کە مەبەست لێی زێی ئافرەتە، لە ھەر کوێوە وە بەھەر جۆرێک دەتانەوێت بچنە لایانەوە ئەگەر ھاتوو بۆ چوون بۆ لای شوێنی سەوز بوون ومناڵ بوون بوو، کاری چاکە وخێر پێش خۆتان بخەن بۆ دواڕۆژتان، یەکێک لەو کارە چاکانەش ئەوەیە پیاو بەمەبەستی خێر وخستنەوەی مناڵی ونەوەی خواناس بچێتە لای خێزانی، بۆیە لەخوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمان پێکراوەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغە کراوەکانی، لەوانەیش گوێڕایەڵی خوا وپیغەمبەرەکەی لەوەی ڕێگای داوە لە ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خێزان، وە چاک بزانن کە بێگومان ھەمووتان دەچنەوە بەر دیوانی پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، وە لەبەر دەمیدا دەوەستن، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەوەتان دەداتەوە، تۆیش ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بە باوەڕداران بەو نازو ونیعمەت وخۆشیانەی کە لەکاتی گەیشتن بە پەروەردگاریان دڵخۆشیان دەکات، وە موژدەشیان بدەرێ بە تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای میھرەبان.