تەفسیری موختەسەر
لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٢٢٦﴾
ئەوانەی کە سوێند دەخۆن کە سەرجێی نەکەن لەگەڵ ژنەکانیان، ھەتا چوار مانگ مۆڵەتیان دەدرێت -چوار مانگ زیاتر نا- لەو کاتەوه کە سوێندەکەیان خواردووە، کە لای زانایان بە (إیلاء) ناودەبرێت، جا ئەگەر ھاتوو دوای سوێندەکەیان گەڕانەوە بۆ سەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان لەو چوار مانگە وکەمتر لەو ماوەیە، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە، لەو گوناھەی کە بەو ھۆیەوە کردوویانە، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان بەوەی کەفارەتی بۆ داناون وەک دەرچەیەک لەو سوێندەی کە خواردوویانە.