تەفسیری موختەسەر
ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٦٧﴾
ئەوانەی لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی لە دونیادا بوونەتە ھاوڕێ و دۆستی یەک، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموویان دەبنە دوژمنی یەکتر، جگە خواناسان نەبێت، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، ھاوڕێیەتی ودۆستایەتیەکەیان بەردەوامە و نابڕێتەوە.