×
المائدةئایەت 100

تەفسیری موختەسەر

قُل لَّا يَسْتَوِى ٱلْخَبِيثُ وَٱلطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ ٱلْخَبِيثِ ۚ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٠٠﴾

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: پیس وپۆخڵی ھەموو شتێک وەک پاکوخاوێنی ھەموو شتێک نیە، ھەرچەندە زۆری ئەو پیس وپۆخڵیە سەرنجی ڕاکێشا بیت، چونکە زۆری ھەموو شتێک بەڵگە نیە لەسەر فەزڵ وباشیەتی، جا کەوابوو لەخوا بترسن ئەی خاوەن بیروھۆشان ئەویش بەوازھێنان لەشتە پیس وپۆخڵەکان وئەنجامدان وبەدەستھێنانی شتە پاکوخاوێنەکان، تاوەکو سەرفرازبن وبەھەشت بەدەست بھێنن.