تەفسیری موختەسەر
قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلْ عَلَيْنَا مَآئِدَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةً مِّنكَ ۖ وَٱرْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ﴿١١٤﴾
عیسای کوڕی مەریەم وەڵامی داواکەی دانەوە و داوای لەخوای گەورە کرد وتی: ئەی پەروەردگارمان سفرە و خوانێکمان لە ئاسمانەوە بۆ دابەزێنە کە ڕۆژی دابەزاندەکەی بکەینە جەژن و خۆشی و بەپیرۆز و گەورەی ڕابگرین و شوکرانە بژێری تۆی پێبکەین، وە ببێتە نیشانە و بەڵگەیەکیش لەسەر تاک و تەنھایی تۆ، وە لەسەر ڕاستگۆیی ئەو پەیامەیش کە من ھێناومە، وە ڕزق و ڕۆزیشمان بدە تاوەکو یارمەتیدەرمان بێت لەسەر عیبادەت و پەرستنی تۆ، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ چاکترینی ڕۆزیدەرانیت.