×
المائدةئایەت 116

تەفسیری موختەسەر

وَإِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَـٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ءَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِى وَأُمِّىَ إِلَـٰهَيْنِ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَـٰنَكَ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِى بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُۥ فَقَدْ عَلِمْتَهُۥ ۚ تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ ﴿١١٦﴾

کاتێک خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا بەعیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) دەفەرموێت ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتت بەخەڵکی کە خۆت ودایکت بکەنە خوا ولەبری من بتانپەرستن؟ عیسایش لەوەڵامدا ووتی پاکوبێگەردی بۆ تۆ: ناکرێت من جگە لەھەق وڕاستی شتێکی تریان پێ بڵێم، ئەگەر شتێکی وام پێم ووتبن خۆ تۆ دەزانیت وئاگاداریت چونکە ھیچ شتێک لای تۆ نھێنی وشاراوە نیە، وە ھەر شتێک لەدڵ ودەرونی خۆمدا بیشارمەوە تۆ ئاگاداریت پێی، وە من نازانم چی لەدەرونی تۆدا ھەیە، ھەر بەتەنھا تۆ زانا وشارەزای ھەموو نھێنی وشاراوە وشتە ئاشکراکانی.