×
المائدةئایەت 23

تەفسیری موختەسەر

قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمَا ٱدْخُلُوا۟ عَلَيْهِمُ ٱلْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَـٰلِبُونَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٢٣﴾

دوو پیاوی لەخواترس لەھاوەڵانی موسی، ئەوانەی لەسزا وتۆڵەی خوا دەترسان ئەو دوو پیاوە خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتبوون بەوەی یارمەتی دابوون کە تاعەت وگوێڕایەڵی خوا بکەن، ھانی گەلەکەیاندا لەسەر گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانی موسی وبەگەلەکەیان ووت: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان، جا کاتێک دەرگاکەتان گرت و چوونە ناو شارەکەوە، ئیتر ئێوە بەیارمەتی خوای گەورە بەسەریاندا زاڵ دەبن، متمانە بە سووننەتی خوا بەوەی سەرکەوتنی بەستوەتەوە بە گرتنەبەری ھۆکارەکان لە باوەڕی بتەو وبەھێز بەخوای گەورە وە ئامادەکردنی ھۆکارە مادیەکانی تر لە چەک و تفاقی شەڕ، وە تەنھا ئێوە پشت وپەناتان با ھەر خوا بێت، وە پشت ھەر بەو ببەستن ئەگەر ئێوه بەڕاستی باوەڕدارن، چونکە باوەڕ بەخوا ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤ تەنھا پشت وپەنای خوای گەورە بێت.