×
المائدةئایەت 27

تەفسیری موختەسەر

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْـَٔاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٢٧﴾

ئەی پێغەمبەری خوا چیرۆکی نێوان دوو کوڕەکەی ئادەم بخوێنەوە بەسەر ئەو گەلە حەسوودە ستەمکارە لە جولەکەکان، چیرۆکی ھابیل و قابیل کە ڕاستە و ھیچ گومان و دوو دڵیەکی تێدا نیە، کاتێک ھەردووکیان بەمەبەستی نزیک بوونەوە لەخوا ھەریەکەو خێر وقوربانیەکیان کرد، خوای گەورە ئەو قوربانیەی کە ھابیل کردبووی وەری گرت، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی بوو، بەڵام خێر وقوربانیەکەی قابیلی گیرا نەکرد، چونکە کەسێکی خواناس و موتەقی نەبوو، بۆیە قابیل سەرکەشی کرد و حەسوودی برد بەوەی خوای گەورە قوربانی و خێرەکەی ھابیلی گیرا کردووە و ئەوەی ئەوی گیرا نەکردووە، بۆیە ھەستا ووتی: ئەی ھابیل من تۆ دەکوژم، ھابیلیش لەوەڵامدا پێی ووت: بێگومان خوای گەورە تەنھا خێر و قوربانی لەکەسی خواناس وەردەگرێت، کە فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت و دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی.