×
المائدةئایەت 35

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱبْتَغُوٓا۟ إِلَيْهِ ٱلْوَسِيلَةَ وَجَـٰهِدُوا۟ فِى سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بۆ نزیک بوونەوەشتان ھەرچی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وە دوور بکەونەوە لەوەی حەرامی کردوووە و ڕێگری کردووە لێتان، وە لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە جیھادی بێباوەڕان بکەن، بەڵکو ئەوەی کە لێی داوای دەکەن بەدەستی بھێنن، وە دوور بکەونەوە لەوەی کە دەتانترسێنێت پێی ئەگەر ھاتوو ئێوە ھەستان بە جێ بەجێ کردنی.