×
المائدةئایەت 38

تەفسیری موختەسەر

وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقْطَعُوٓا۟ أَيْدِيَهُمَا جَزَآءًۢ بِمَا كَسَبَا نَكَـٰلًا مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٣٨﴾

ئەی دەسەڵاتداران پیاو وژنی دز کە دزیان کرد دەستی ڕاستی ھەرکەسەیان دەبڕرێت، لەتۆڵەی ئەو کارەی کردیان، وە وەک سزایەکی خوای گەورەش بۆیان لەبەرامبەر ئەوەی بەناھەق ماڵی خەڵکیان بردووە بۆخۆیان، وە چاوترساندی کەسانی تریش بێت کە توخنی کاری لەو شێوەیە بکەونەوە، خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری وشەریعەت ویاساکانیدا.