×
المائدةئایەت 41

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِأَفْوَٰهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ ۛ سَمَّـٰعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّـٰعُونَ لِقَوْمٍ ءَاخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ مِنۢ بَعْدِ مَوَاضِعِهِۦ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَـٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَٱحْذَرُوا۟ ۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتْنَتَهُۥ فَلَن تَمْلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمْ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿٤١﴾

ئەی پێغەمبەر ئەو کەسانە دڵتەنگت نەکەن کە پێشبڕکیانە لە ئاشکرا کردنی بێباوەڕیان بۆ ئەوەی دڵتەنگ وناڕەحەتت بکەن لە دووڕوەکان، ئەوانەی باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، وە جولەکەکانیش دەڵتەنگت نەکەن ئەوانەی کە گوێ ڕادێڕن بۆ درۆ و دەلەسەی گەورەکانیان و بەگوێیان دەکەن، ئەوانە لاسایی سەرۆک و گەورەکانیان دەکەنەوە، ئەوانەی کە ھێشتا نەھاتونەتە لای تۆ تاوەکو پشت لەبانگەوازەکەت بکەن، ئەوانە کەلام وگوفتاری خوای گەورە لە تەوراتدا دەگۆڕن بەو شێوەیەی کە ھاوتای حەز وئارەزوەکانی خۆیان بێت، وە بەشوێنکەوتەکانیان دەڵێن: ئەگەر ھاتوو حوکمەکەی موحەمەد ھاوتای حەز وئارەزوەکانتان بوو ئەوا وەری بگرن و شوێنی بکەون، خۆ ئەگەر ھاتوو پێچەوانەی ئارەزوەکانتان بوو ئەوا ووریا بن بەگوێی نەکەن، جا ئەگەر خوای گەورە وویستی کەسێک سەرلێشێواو وگومڕا بکات ئەوا ئەی پێغەمبەر کەسێک نیە بتوانێت گومڕایی لێ دوور بخاتەوە وڕێنوێنی بکاتب بۆ سەر ریگای ھەق وڕاستی، ئا ئەوانەی کە ئەوە سیفات و خوو ڕەوشتیانە لە جولەکە و دووڕووەکان ئەوانە ئەوانەن کە خوای گەورە نایەوێت دڵ ودەروونیان پاک بکاتەوە لە بێباوەڕی، لە دونیادا ڕسوا وسەر شۆڕ دەبن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای سەخت و بەئازار چاوەڕییان دەکات کە ئاگری دۆزەخە.