×
المائدةئایەت 46

تەفسیری موختەسەر

وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٤٦﴾

بەدوای پێغەمبەرەکانی بەنو ئیسرائیلدا عیسای مەریەممان نارد، کە باوەڕی بەو تەوراتە ھەبوو کە بەر لەخۆی ھاتبوو، وە حوکمیشی پێکرد، وە ئینجیلیشمان دایە کە ڕێنومایی بۆ ھەق و ڕاستی تێدابوو، وە کۆمەڵە بەڵگەیەکیشی تێدایە کە دڕدۆنگی و شوبھاتەکان دەڕوێنێتەوە، وە حوکمە ناڕوونەکان ڕوون دەکاتەوە، وە ھاوتای ئەوەشە کە پێشتر لە تەوراتدا دابەزیوە جگە ھەندێکی کەم نەبێت کە حوکمەکانی ئەوی سڕیوەتەوە، وە ئەم ئینجيلە بۆ خواناسان و پارێزکاران ڕێنومایی و ئامۆژگاری بوو، وە ھۆکاری گێڕانەوەی تاوانباران بوو لە گوناھـ و تاوان و خراپەکاری و ئەوەی خوای گەورە لەسەری حەرام کردبوون.