×
المائدةئایەت 49

تەفسیری موختەسەر

وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ وَٱحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَنۢ بَعْضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَـٰسِقُونَ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر بەوەی کە خوا بۆی دابەزاندووی حوکم بکە لەنێوانیادا وبڕیاریان بۆ بدە، وە بەھیچ شێوەیەک شوێن ئەو ڕا وبڕیاریانەیان نەکەویت کە لە ھەواو وئارەزوویانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاگاداربە سەرگەردان وگومڕات نەکەن بەوەی لابدەی لەوەی کە خوا بۆی ناردویت، وە لەم پێناوەشدا ھیچ کەمتەرخەمیان نەکردووە، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وڕازی نەبوون بە حوکم کردن بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە بۆت، ئەوە بزانە خوای گەورە دەیەوێت بەھۆی ھەندێک لەتاوان وگوناھەکانیانەوە ھەر لەم دونیایەدا سزایان بدات، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ھەموو تاوانەکانیان دەدات، وە بێگومان زۆرینەی خەڵک لەڕێ دەرچوون ولایانداوە لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە.