×
المائدةئایەت 54

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ يُجَـٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٥٤﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکەسێک لەئاینەکەی خۆی وەرگەڕێت وبێباوەڕ ببێتەوە، ئەوا خوای گەورە لەبری ئەوان گەل وھۆزێکی تر دەھێنێت کە خوایان خۆش دەوێت و خوای گەورەش ئەوانی خۆش دەوێت لەبەر دامەزراوی و ڕاوەستاوی ئەوان لەسەر ئاینەکەیان، بەرامبەر بەباوەڕداران میھرەبان و بەڕەحمن و لەگەڵ بێباوەڕانیش توند وسەربەرز وسەر بڵندن، بە ماڵ وسەروەت وسامان وگیانی خۆیان لەپێناو بەرزکردنەوەی ووشەی اللە تەعالا جھاد و تێکۆشان دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک لە لۆمەی لۆمەکاران و تانە و تەشەردەرانیش ناترسن، چونکە ڕەزامەندی خوای گەورە دەخەنە پێش بەدەستھێنانی ڕەزامەندی دروستکراوەکانی خوا، ئەمەش بەخششێکی خوای گەورەیە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت لەبەندەکانی، وە خوای گەورەش فەزڵ و چاکەکاری فراوانە، وە زۆریش زانایە بەوانەی کە شایانی فەزڵی خۆینی بۆیە دەیبەخشێت بەوەی کە خۆی دەیەوێت، وە ھەرکەسێکیش کە خۆی نەیەوێت بێ بەشی دەکات لە فەزڵی خۆی.