تەفسیری موختەسەر
قُلْ يَـٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓا۟ أَهْوَآءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا۟ مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا۟ كَثِيرًا وَضَلُّوا۟ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ﴿٧٧﴾
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو سنوورە مەبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە نەبەزاندنی کەشوێنکەوتنی ھەق وڕاستیە، وە ڕۆمەچن لەبەگەورە دانانی ئەوانەی کە فەرمانتان پێکراوە بەگەورەیان دابنێن، وەک پێغەمبەران، بەوەی بیانبەنە ڕیزی خواوە، ھەروەک چۆن عیسای کوڕی مەریەمتان کرد بەخوا، ئەویش بەھۆی چاولێکردنی پێشینە گومڕاکانتان کە زۆرێک لەخەڵکیان گومڕا کرد، وە لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لایاندا وگومڕا بوون.