×
المائدةئایەت 8

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿٨﴾

ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، ھەستن بە بەجێھێنانی مافەکانی خوای گەورە بەنیەتی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو، وە بەدادگەرانە شاھیدی بدەن نەک بە زوڵم وستەم، ڕق لێ بوونەوەی ھیچ گەل وھۆزێک واتان لێ نەکات لە دادگەری لابدەن، چونکە دادگەری فەرمانی پێکراوە لەگەڵ دۆست و دوژمنیشدا، لەگەڵ هەردوولادا دادگەربن، چونکە دادگەری نزیکترە لە تەقوا و ترسان لەخوا، وە زوڵم وستەمیش نزیکترە لە دۆزەخەوە، لەخوا بترسن بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە لەقەدەغە ویاساغکراوەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر شارەزا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتانی لاشاراوە ونھێنی نیە، وە سزاو پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.