×
المائدةئایەت 83

تەفسیری موختەسەر

وَإِذَا سَمِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا۟ مِنَ ٱلْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿٨٣﴾

ئەوانەیش-وەک نەجاشی وھاوەڵەکانی- دڵیان نەرمە، کاتێک کە گوێیان لەقورئان دەبوو کە بۆ پێغەمبەر دابەزیووە لەترسی خوا ھۆن ھۆن فرمێسک بەچاویاندا دەھاتە خوارەوە، کاتێک کە زانیان ئەو قورئانە لەلایەن خوایەکی ھەق وڕاستەوە دابەزیووە، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئاگاداری ئەوە بوون کە بۆ عیسی دابەزیووە، چونکە لە ئینجیلدا موژدەی ھاتنی پێغەمبەری خاتەم درابوو، ئەوان ووتیان: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان ھێنا بەوەی کە داتبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەت کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەی پەروەردگارمان دەسا تۆیش لەڕیزی ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) تۆمارمان بکە، کە بەڵگەیە بەسەر ھەموو خەڵکیەوە لەڕۆژی دواییدا.