تەفسیری موختەسەر
أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ ٱلْبَحْرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ۖ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ ٱلْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٩٦﴾
خوای گەورە نێچیر وڕاوی زیندەوەرە دەریاییەکانی بۆ حەڵاڵ کردووون، وە ئەوەشی کە دەریا فڕێی دەداتە دەرەوە بەزیندووی یان مردووی بێت، لەبەر سوود وقازانجی ئێوە ئەگەر نیشتەجێ بن یان موسافیر وگەشتیار تاوەکو بیکەنە توێشوو وخواردنی خۆیان، وە ڕاوی زیندەوەرانی کێوی لێتان قەدەغە وحەرامە ھەتا ئەو کاتەی لەئیحرامدان بەحەج یان بەعومرە، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن، بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی وە دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەو خوایەی کە ھەر بۆلای ئەو کۆدەکرێنەوە ودەگەڕێنرێنەوە لەڕۆژی دواییدا، وە پاداشت وسزای کاروکردەوەتان دەداتەوە.