تەفسیری موختەسەر
عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ ﴿٥﴾
ھەموو کەسێک دەزانێت چی لەپێش خۆیەوە ناردووە (لە کردەوە بۆ قیامەت) وچیشی دواخستووە (لە کردەوەى چاک وئەنجامی نەدا، یان چیی دواخستووە لە کردەوەى چاکە وخراپ کە خەڵکی چاویان لێ دەکەن -چاکە وخراپەکانی بۆ دێت لەپاش مردنیشی-).