×
الإسراءئایەت 85

تەفسیری موختەسەر

وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٥﴾

- ئەی پێغەمبەری خوا - بێباوەڕانی ئەھلی کتاب پرسیارت لێدەکەن لە بارەی حەقیقەتی گیان و ڕۆحەوە، تۆیش پێیان بڵێ: جگە لە خوای گەورە (اللە تعالی) ھیچ کەسێکی تر حەقیقەتی گیان و ڕۆح نازانێت، وە ھیچمان نەداوە بە ئێوە و تەواوی بەدیھێنراوەکانی تریش جگە لە زانست و عیلمێکی کەم نەبیت بە بەراوردکردن بە عیلم و زانستی خوای گەورە.