×
الإسراءئایەت 86

تەفسیری موختەسەر

وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا ﴿٨٦﴾

- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە (اللە) ئەگەر بمانویستایە ئەوەی دامانبەزاندووە بۆت لە وەحی و سروش ، لە سینگ و نێو پەرتووکەکانیش بمانسڕیایەتەوە ئەوا دەمانسڕیەوە، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت کەسەرخەر و پشتیوانت بێت و قورئانت بۆ بگێڕێتەوە.