×
البقرةئایەت 176

تەفسیری موختەسەر

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِى ٱلْكِتَـٰبِ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍ ﴿١٧٦﴾

ئەو سزایە لەبەرامبەر شاردنەوەی ئەو زانیاری وڕێنمونیانەیە کە بەھۆیەوە ھەقیقەت وڕاستیەکان ودەرخستنی سیفەت وڕەوشتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)یان شاردەوە، کە خوای گەورە لەو پەرتووکانەدا بۆی ناردبوون بۆی ڕوون کردبوونەوە، بۆیە ئەمەش ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤی باوەڕدار زانست وزانیاری لەکەس نەشارێتەوە، وە ئەوانەش لەسەر ئەم پەرتووکانە جیاوازیان تێکەوت، بەشێوەیەک باوەڕیان بەھەندێکی ھێنا وھەندێکی تریشیان شاردەوە، بێگومان لە دژایەتی ودووبەرەکی ناجۆر و دوور ودرێژدان کە ناتوانن ھەرگیز ھەق بدۆزنەوە وھەمیشە دوورن لێی.