تەفسیری موختەسەر
لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَـٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَـٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّـٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ ﴿١٧٧﴾
ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی ڕازیە تەنھا ھەر ئەوە نیە کە ڕوو بکەیتە ڕووەو ڕۆژھەڵات یان ڕووەو ڕۆژئاوا، وجیاوازی دروستکردن لەسەری، بەڵکو خێر وچاکە ھەمووی ئەوەیە کە مرۆڤ باوەڕی بە خوایەکی تاک وتەنھا ھەبێت، و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی ھەبێت، وبە تەواوی فریشتەکان وئەو پەرتووکانەیش کە دایبەزاندون، وە بەسەرجەم پێغەەمبەرانیش بێ جیاوازی، وە لەو ماڵوسامانەیش ببەخشێت ھەرچەند خۆشەویستیش بێت لای بە خزمانی، وە بەشی ھەتیوان وھەژارانیش، وە بەشی ئەو ڕێبوارانەیش لێ بدات کە دابراون لە نیشتمان و خزم وکەسوکاری خۆیان، وە بەشی ئەو کەسانەش بدات کە پێداویستیەکانی ژیان ناچار بە سواڵی کردوون، وە ببەخشێت لە پێناو ئازادکردنی بەندە و دیلەکاندا، وە نوێژەکانی وەک ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە ئەنجامیان بدات، وە زەکاتی ماڵوسامانی دەربکات، وە ھەر پەیمان وبەڵێنێک بدەن وەفای پێ دەکەن و جێ بەجێی دەکەن، وە لەکاتی ھەژاری ونەداری ونەخۆشی ولەکاتی جەنگ وڕووبەڕووبونەوەشدا ئارامگر وخۆڕاگرن و ھەڵنایەن، ئا ئەوانەی کە خاوەنی ئەو صیفات وئاکارە جوانانە بوون ھەر ئەوانەن کە ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خوای گەورە وباوەڕەکەیان وکاریان پێکرد، وە ھەر ئەوانەش کەسانی خواناس و پارێزکارن، کە بەڕاستی گوێڕایەڵێ فەرمانەکانی خوا بوون، وە دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی.