تەفسیری موختەسەر
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَـٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٨٩﴾
ئەی پێغەمبەر لەبارەی نوێ بوونەوەی مانگ و گۆڕانکاریەکانی پرسیارت لێ دەکەن، تۆیش لەوەڵامی حوکمەکەیدا پێیان بڵێ: مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی کاتەکانی خواپەرستی پێی بزانن، وەک مانگەکانی حەج و مانگی ڕەمەزان، وتەواو بوون وگەڕانەوەی ساڵ بۆ زەکات دەرکردن، وە بۆ زانینی کاتی ماڵەکانتان، وەک دیاری کردنی کاتی قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکان وقەرزەکانتان، ئەوەش بزانن خێر وچاکە لەوەدا نیە کە لە پشتەوە بچنە نێو ماڵەکانتان لەکاتی ئیحرام کردن بە حەج وعومرە، وەک ئەوەی لەکاتی نەزانی وجاھلیدا واتان گومان دەبرد خێر لەوەدا بێت، بەڵکو خێر وچاکە لەوەدایە کە مرۆڤ سنوورەکانی خوا بپارێزێت بە ئاشکرا و بە پەنھان، وە لە دەرگای ماڵەکانتانەوە بێنە ژوورەوە، چونکە ئەوە بۆ ئێوە ئاسانترە، ودوریشتان دەخاتەوە لە ناڕەحەتی وبارگرانی، لەبەر ئەوەی خوای گەورە داوای شتێکی لە ئێوە نەکردووە کە ناڕەحەت بێت بۆتان وبارگرانی بێت بەسەرتانەوە، جا بۆیە بە کار وکردەوەی چاکە خۆتان بپارێزن لە سزای خوای گەورە، بەڵکو بەختیار وبەختەوەر بن بە بەدەستھێنانی ئەوەی کە حەزتان لێیە لە ڕۆژی دواییدا.