تەفسیری موختەسەر
وَقَـٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَـٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴿١٩٠﴾
لە پێناو بەرزرکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بجەنگن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لەگەڵتاندا دەجەنگن و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاینی خوای گەورە دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک سنوری خودا نەشکێنن بەوەی مناڵ وژن وپیرو پەکەوتە بکوژن، یان سوکایەتی بە کوژراوەکان بکەن (چاویان ھەڵبکۆڵن یان گوێیان ببڕن) یان ھەر کارێکی تری لەو شێوەیە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە ئەو سنورانە دەشکێنن خوای گەورە دیاری کردووە.