تەفسیری موختەسەر
زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ فَوْقَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٢١٢﴾
ژیانی دونیا و ئەوەی ھەیە لە ژیانی دونیا لە ناز ونیعمەتی تیاچوو، لە خۆشی ولەزەتی بڕاوە، ڕازێنراوەتەوە بۆ ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و گاڵتە ولاقرتیان دەکرد بەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، بەڵام ئەوانەی کە لەخوا ترساون بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی لەڕۆژی دواییدا لەسەروو ئەو بێباوەڕانەوەن، خوای گەورە لە بەھەشتانێکی ھەتا ھەتایی ونەبڕاوەدا نیشتەجێیان دەکات، بێگومان خوای گەورە بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت ڕزق وڕۆزی ونیعمەتی خۆی بە بێ حساب و بەبێ شومار دەداتێ.