×
البقرةئایەت 220

تەفسیری موختەسەر

فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْيَتَـٰمَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ ٱلْمُفْسِدَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٢٠﴾

ڕێگاتان پێدراوە کە بیر بکەنەوە لەوەی سوودی دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پیغەمبەر لەبارەی سەرپەرشتی کردنی ھەتیوانەوە، ئایا چۆن ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەین؟ ئایا ماڵوسامان تێکەڵاوی ماڵوسامانی ئەوان بکەین لە خەرجی وخواردن ونیشتەجێ بوون لەگەڵیان؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: واباشە بۆتان ھەوڵی چاکەکاری ماڵوسامانیان بدەن بەبێ بریتی وەرگرتن و تێکەڵاو کردنی ماڵوسامان لەگەڵیان، ئەوە لای خوا باشترە بۆ ئێوە وبۆ ئەوانیش، وە پاداشتی گەورەشی تێدایە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن پارێزگاری لە ماڵوسامانیان بکەن، خۆ ئەگەر لەگەڵ ئێوە دەژین وپێکەوە نیشتەجێین ماڵوسامانی ئەوانتان لەگەڵ ماڵو سامانی خۆتان تێکەڵاو کرد، ئەوە ھیچ گرفت نیە، چونکە ئەوان برا وخوشکی ئیمانی ئێوەن، برا وخوشکیش یارمەتی وھاوکاری یەکترن، ھەندێکیان بەکاری ئەوی تریان ھەڵدەسێت، بێگومان خوای گەورە دەزانێت کێن ئەو کەسانەی کە سەرپەرشتی ھەتیوان دەکەن ونیازی خراپیان ھەیە لە تێکەڵاو کردنی ماڵو سامانیان، وە کێن ئەوانەش نیاز ومەبەستیان خێر وچاکەیە بۆ ھەتیوەکان، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە سەرپەرشتی ھەتیوانتان لەسەر گران بکات ئەوە گران وقورسی دەکرد، بەڵام نەخێر خوای گەورە ئەو کارەی بۆ ئاسانکردن، چونکە شەریعەتەکەی لەسەر بناغەی ئاسانکاری بنیاتنراوە، بێگومان خوای گەورە بەرز وباڵادەستە وھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەرریدا، وە زۆر دانایە لە دروستکراوەکانی وبەرێوەبردنی ویاسادانیدا.