تەفسیری موختەسەر
مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفْسًۢا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِى ٱلْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحْيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعًا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ ﴿٣٢﴾
لەبەر ئەوەی قابیل براکەی خۆی کوشت، ئێمەیش بەنو ئیسرائیلمان ئاگادار کردەوە کە ھەرکەسێک کەسێکی تر بکوژێت بەبێ ئەوەی بەناھەق کەسێکی تری کوشتبێت، یان خراپە و فەسادی بڵاو کردبێتەوە لەسەر زەوی بە بێباوەڕی یان بەتێکدانی ئەمن وئاسایشی کۆمەڵگە کە بە (حرابة) ناسراوە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت، چونکە لای ئەو جیاوازی نیە لەنێوان کەسی بێتاوان و تاوانباردا، وە ھەر کەسێک واز بھێنێت وڕێگری بکات لەکوشتنی کەسێکی بێتاوان کە خوای گەورە کوشتنی حەرام کردوووە، وە باوەڕی ھەبێت بەحەرامی کوشتنی وە وازی ھێنا لەو کوشتنە، ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە، چونکە ئەو کارەی سەلامەتی ھەموو خەڵکی تێدایە، وە بێگومان پێغەمبەرەکانمان ھاتن بۆلای بەنو ئیسرائیل بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە، کەچی زۆرێکیان بە ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچی پێغەمبەرەکانیان سنورەکانی خوای گەورەیان بەزاند.