×
المائدةئایەت 33

تەفسیری موختەسەر

إِنَّمَا جَزَٰٓؤُا۟ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓا۟ أَوْ يُصَلَّبُوٓا۟ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَـٰفٍ أَوْ يُنفَوْا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿٣٣﴾

سەرەنجامی ئەوانەی کەدژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە بەرەنگاری دەبنەوە بە دژایەتی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەویدا بە کوشتن وتاڵانکردنی سەروەت وسامانی خەڵکی وچەتەی و رێگری، سەرەنجامەکەیان یان دەبێت بکوژرێن بەبێ ھەڵواسین، یان کوشتنە لەگەڵ ھەڵواسین بەدارێکدا یان ھاوشێوەی دارێک، یان دەستی ڕاستی یەکێکیان ببڕێت لەگەڵ قاچی چەپی، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کارەی دووبارە کردەوە ئەوا دەستی چەپی وقاچی ڕاستی دەبڕرێت، یان دوور دەخرێتەوە لەووڵات، ئەم سزایە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ڕسوایی دونیای تێدایە لەگەڵ سزای گەورە وسەختی ڕۆژی دوایی.