×
المائدةئایەت 51

تەفسیری موختەسەر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلنَّصَـٰرَىٰٓ أَوْلِيَآءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥١﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی ھەیە جولەکە وگاور مەکەن بە پشتیوان وخۆشەویست وپشتگیری خۆتان، چونکە جولەکەکان پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، وە گاورەکانیش پشتیوان وپشتگیری شوێنکەوتەی ئاینەکەی خۆیانن، ھەردوو دەستەکەیش دژایەتی کردنیان بۆ ئێوە کۆیان دەکاتەوە، وە ھەر کەسێکیش لە ئێوە پشتیوان وپشتگیری ئەوان بێت ئەوە لەوان دەژمێررێت، بێگومان خوای گەورە ڕینوێنی گەلی ستەمکار ناکات بەھۆی پشتیوانیان بۆ بێباوەڕان.