×
المائدةئایەت 52

تەفسیری موختەسەر

فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَـٰرِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٌ ۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِىَ بِٱلْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِۦ فَيُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ نَـٰدِمِينَ ﴿٥٢﴾

ئەی پێغەمبەر دووڕوەکان دەبینیت کە باوەڕ لاوازن دەست پێشخەری دەکەن لە پشتیوانی و پشتگیری جولەکە وگاورەکاندا ودەڵێن: دەترسێین ئەوانە سەرکەون و ببنە خاوەنی دەسەڵات و ھێز ووڵات و تووشی ناخۆش وخراپەمان بکەن، بەڵکو بەم زوانە سەرکەوتن بۆ خوا وپێغەمبەرەکەی و باوەڕداران بێت ودەرگای خێریان لێ بکاتەوە، یان لەلایەن خۆیەوە فەرمانێک دەربکات بۆ ئابڕووبردنی جولەکە و ئەوانەیش لە دووڕوەکان کە پشتیوانیان لێ دەکەن، ئەوسا ئەوانەی کە پێشبڕکیان بوو لە سەر پشتیوانی کردنی جولەکەکان، پەشیمانی دایاندەگرێت لەو دووڕویەی و دوژمنایەتیەی کە لەناخیاندا شاردویانەوە بەرامبەر باوەڕداران، ئەویش لەبەر بەتاڵی ئەو ھۆکارە بێ بنەمایانەی کە دڵیانی پێوە پەیوەست کردبوو.