تەفسیری موختەسەر
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٧٤﴾
ئایا ئەوانە واز ناھێنن لەو گوفتارانەیان وتەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە داوای لێخۆش بوونی لێ ناکەن لەو ھاوەڵدانانەی کە بۆیان بڕیار داوە؟! بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ھەر کەسێک کە تەوبە بکات وبگەرێتەوە لەھەر گوناھو تاوانێک کە ئەنجامی داوە، ھەرچەند ئەو گوناە وتاوانەیش بێباوەڕ بوون بێت پێی، وە پەروەردگار زۆر بەڕەحم ومیھرەبانە بۆ باوەڕداران.