×
المائدةئایەت 75

تەفسیری موختەسەر

مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٧٥﴾

مەسیح عیسای کوڕی مەریەم تەنھا پێغەمبەرێکە لەناو پێغەمبەرەکانی تردا، وە لەوە زیاتر ھیچ شتێکی تر نیە، ھەروەک ئەوان چۆن مردن ئەویش دەمرێت، وە مەریەمی دایکیشی کەسێکی زۆر ڕاستگۆ وبەڕاست دانەری پەیامەکەی خوایە، ھەردووکیان کوڕ ودایک وەک ھەر مرۆڤێکی تر نان وشیویان دەخوارد، چونکە پێویستیان بەخواردن ھەبوو، دەی ئیتر چۆن دەکرێت ئەوان ھەردوووک خوابن، لەکاتێکدا پێویستیان بەخواردن ھەبێت؟! جا ئەی پێغەمبەر تێڕامێنە وسەیر بکە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان لەسەر تاک وتەنھایی خوا وپووچ وبەتاڵی ئەوە بیروباوەڕەی لەسەرینی بۆ ڕوون بکەینەوە کە زۆر زیادەڕۆیان کردووە لەبەخوا دانانی کەسانێک جگە لەخوای گەورە؟! لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان باوەڕ بەو بەڵگە ونیشانانە ناکەن، پاشان سەرنج بدە وتێڕامێنە ئەوانە چۆن ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانە ھەیە لەسەر تاک وتەنھایی خوا کەچی لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لادەدەن وباوەڕی پێ ناھێنن؟!