×
الجمعةئایەت 2

تەفسیری موختەسەر

هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّيِّـۧنَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ ﴿٢﴾

ئەو پەرورەدگارەی کە لە ناو گەلێکی نەخوێندەواری وەک عەرەبدا پێغەمبەرێکی (وەک موحەممەدی) لە خۆیان بۆ ناردن، ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، کە (دڵ و دەروونیان) پاک دەکاتەوە لە ( بێباوەڕی و بت پەرستی ) و قورئان و سوننەت و داناییان فێر دەکات، ھەرچەند ئەوان پێشتر لە گومڕایی وسەرلێشێوانێکی ئاشکرادا بوون، پێشتر بتیان دەپەرست، وه خوێنی یەكتریان دەڕشت و سیلەی ڕەحم و خزمایەتیان دەبچڕاند.