×
الجمعةئایەت 3

تەفسیری موختەسەر

وَءَاخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا۟ بِهِمْ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٣﴾

(ھەروەھا) ئەو پێغەمبەرەشی نارد بۆ لای عەرەب و گەلانێکی تریش کە ھێشتا نەگەشتوون پێی (واتە پێغەمبەر بۆ تەواوی گەلانی سەر زەوی نێرراوە، تاوەکو ڕەحمەت بێت بۆیان ) ئەو خودایە زاتێکی بەھێزی بەدەسەڵاته هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وه زۆریش دانا و کار بەجێیه لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا.